zagros news agency

ئەمریکا و بەریتانیا سه‌نعایان بۆردومان كرد، كوژراوی لێکەوتەوە

 

حووسییەکان لە یەمەن ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی سەنعای پایتەخت و پارێزگای تەعز باشووری ڕۆژئاوای  یەمەن لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە، نۆ کەس کوژران و برینداربوون.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، ناوچەی شەمیر-یان لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعز بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، کەسێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی لە حکوومەتی حووسییەکان لە یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە، ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، گەڕەکی نەھزەیان لە سەنعای پایتەخت بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە، دوو کەس برینداربوون.

تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە، حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندبوو کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، 22ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر پارێزگاکانی سەنعا، حەججە و تەعز لە یەمەن ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرزە محەمەد، بەربژێری ژمارە (١٣)ی لیستی ٢٧٥ی پارتی له‌ سلێمانی: پەیمان ئەدەم کە کارم بەرگریكردن لە مافی گەلەکەم و پارێزگاری لە نیشتمانەکەم بێت

یاسین

كه‌ریم كاوه‌: له‌خزمه‌تی كه‌س و كاری شه‌هیدان بووین بۆ دادگایی كردنی دووتۆمه‌تباری جینۆسایدی بارزانیان

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح