ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک کەسێک گیانی لەدەستدا

گوتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی پایتەختی ئێران ڕووداوی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی کوشندە لە بەنزینخانەی پارکی ساعی تارانی ڕاگەیاند.
جەلال مەلەکی بە میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٧:٣٧ خولەکی بەرەبەیانی بە کاتی نێوخۆیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئاب لە بەنزینخانەی ژمارە ١٥٣ لە ناوچەی پارکی ساعی تاران ڕوویداوە.
بە گوتەی مالیکی ئاگرەکە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەڵم لەناو تانکی سووتەمەنیدا ڕوویداوە.
لەم ڕووداوەدا یەکێک لە کارمەندانی ئەم وێستگەیە کە سەرقاڵی هەڵکەندنی یەکێک لە تانکی سووتەمەنی بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی سووتاوی بوو و گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەم کرێکارە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ پزیشکیی دادی تاران گواستراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار ساختەی کردووە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە

سەڵاح

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت

یاسین