zagros news agency

باڵیۆزی عێراق لە ئێران: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

عێراق و ئێران دەیانەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بگەیەننە 20 ملیار دۆلار و ئەمەش پێچەوانەی خواستی ئەمریکایە.

ئەمریکا دەیەوێت کۆتایی بە پەیوەندیی بازرگانیی نیوان ئەم دوو وڵاتە بهێنێت و لەم پێناوەشدا سزای بەسەر 37 بانک و دەیان کۆمپانیا و کەسایەتیی عێراقیدا سەپاندووە.
نەسیر عەبدول محسین، باڵیۆزی عێراق لە ئێران دەڵێت؛ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان ئەم دوو ولاتە له 10 ملیار دۆلار تێپەڕیوە و ئامانجیانە بیگەیەننە 20 ملیار دۆلاری ئەمریکا.
باڵیۆزی عێراق جەخت دەکاتەوە؛ ئێران و عێراق لە بواری ئایینی و کلتورییدا هاوشێوەن ئەمە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان پاڵپشت دەبێت.
نەسیر عەبدول محسین دەڵێت؛ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کاڵا پیشەییەکان لە زۆرترین ئەو بەرهەمانەن عێراق لە ئێرانیان دەکڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەرجەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێی عێراق ڕاگەیاندرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

زياتر له‌ دوو هه‌زار جوتيار و ئاژه‌ڵدار سوودمه‌ندى ڕاسته‌وخۆى پرۆژه‌ى “زووم”ــن

سەڵاح