ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل ره‌تی كرده‌وه‌ له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كانه‌وه‌ بووبێت له‌ لوبنان

ئیسحاق هرتسۆگ سه‌رۆكی ئیسیرائیل، له‌ تازه‌ترین ڕاگه‌یه‌نراویدا، ڕه‌تی كرده‌وه‌ ده‌ستیان له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ره‌وه‌ له‌ لوبنان هه‌بووبیت.
هرتسۆک ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسرائیل په‌یوه‌ندیی به‌و بابه‌ته‌وه‌ نه‌بووه‌ و حزبوڵا چه‌ندین دوژمنی‌ دیکەی هه‌یه‌.
ده‌شڵێت، ئه‌و حزبه‌ لوبنانی خنكاندووه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تیكی‌دیکە به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین و گه‌له‌مان ده‌پارێزین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حزبوڵای لوبنانی ڕایگه‌یاندبوو ئیسرائیل له‌پشت ته‌قاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ره‌وه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 37 كه‌س كه‌ژراون و نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکۆنسۆلی ئێران لە سلێمانی: سەرۆک‌کۆماری ئێران بەیانیی پێنجشەممە دەچێتە هەولێر

یاسین

حکومەتی ئیسرائیل نووسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرەی داخست

یاسین

ئیسرائیل: حەسەن نەسڕوڵامان کوشتووە

سەڵاح