ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل درێژکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تا 1ـی تشرینی دووەمی داهاتوو ڕاگەیاند.
ئەمەش دوای هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی لوبنان هات، کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “شەڕی توند لەگەڵ حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕوودەدات”، لە کاتێکدا حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئیسرائیلیان لەودیو سنووری میتولا کردووەتە ئامانج.
هەروەها دوای هۆشدارییەکەی ئیسرائیل، خەڵکێکی زۆر لە ناحیەی مەرجەیون لە باشووری لوبنان هەڵاتن و ئاوارەبوون.
هاوکات دەزگای فریاگوزاری لوبنان پشتڕاستی کردەوە کە “هەینی داهاتوو بڕێکی زۆر هاوکاری دەگاتە دەستمان”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو چەکداری پەکەکە لە مێردین کوژران

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 180 هەزار کەس لە خان یونس هەڵاتوون

سەڵاح

بەریتانیا سزای نوێی خستە سەر ئێران

سەڵاح