zagros news agency

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی ٢٥ شاری باشووری لوبنان دەکات

ئاویخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیان‌نامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئیکس” بڵاوی‌ کردەوە سوپای ئەم داوا دەکات ٢٥ شار و شارۆچەکە با باشووری لوبنان بەپەلە چۆڵ بکرێن.
سەرچاوەی ئاگاداری سوپای ئیسرائیل دەڵێن ئەم هوشدارییە ٣٠ گوندی ئەو ناوچانەش دەگریتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هێزی پاراستنی ئاشتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان ڕۆژی شەممە هوشداریی دا هەرچەشنه دەربازبوونێک بۆ نێو خاکی لوبنان بە مانای دەست‌درێژی کردن بۆ سەر ئەم وڵاتەیە.
لە لایەکی‌دیکەوە، وزارەتی دەرەوەی تورکیاش ڕۆژی شەممە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان شەرمەزار دەکات و داوای کردووە، سوپای ئسیرائیل بگەڕێتەو خاکی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران چەند کەسێکی دیکەی لەسەر هێرشەکەی بەلووچستان دەستگیر کرد

سەڵاح

کاردانەوە جیهانییەکان بەرانبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

یاسین

ئیسرئیل هێرشی كرده‌ سه‌ر لوبنان ١٦ کەس کوژران

سەڵاح