zagros news agency

دژبەرانی حکوومەتی ئێران لە بەلووچستان ٦ چەکداری سەر بە حکوومەتیان کوشت

لە چەند هێرشی بەربڵاودا لە پارێزگای بەلووچستانی ئێران لانیکەم ٦ چەکداری حکومەتی ئێران کوژران.
رێکخراوی” جەیشولعەدل”ی سەر بە دژبەرانی بەلووچستانی ئێران بەرپرساریەتیی ئەم هێرشانەی بە ئەستۆوە گرتووە.
بەگوێری هەواڵی میدیای ئێرانی گروپێکی چەکدار رۆژی سێ‌شەممە ١ی تشرینی یەکەم، لە شاری “بنت” هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی قوتابخانەیەک و فەرماندەی پۆلیسی ئەم شارە به ناوی “پەرویز کەدخودایی”یان کوشتووە. لە‌گەڵ کەدخوداییدا سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی و دوو سەربازیش کوژراون.
لە هەواڵێکی دیکەدا باس لە تەقەکردنی پیاوانی چەکدار لە ئۆتۆمبێکی هێزی ئینتزامی لە شاری خاش کراوە و لە ئاکامدا دو چەکداری حکوومەت کوژراون.
کەناڵی هەواڵی “حاڵ‌وەش”ی سەر بە بەلووچانی دژبەری حکوومەتیش بڵاوی‌کردووەتەوە لە شارۆچکەی جیکگوری سەر به شاری راسک هەر لەم پارێزگایە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەم شارە کەوتووەتە بە پەلاماری چەکدارانی بەلووچ.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیرانی ئاو و کارەبا لە ئێران: دۆخی ١٨ پارێزگا تێکچووە

یاسین

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

سەڵاح

سووریا دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردەوە

سەڵاح