ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باڵێوزی سووریا لە مۆسکۆ: ئەردۆغان و ئەسەد بەم زوانە چاویان به یەکتر ناکەوێت

باڵیۆزی سووریا لە مۆسکۆ دەڵێت، تا تورکیا داواکارییەکانی سووریا جێبەجێ نەکات، دانوستانی نێوان ئەسەد و ئەردۆغان ئەنجام نادرێت.
بەشار جەعفەری باڵیۆزی سووریا لە مۆسکۆ بە ئاژانسی تاس-ی ڕوسیای ڕاگەیاندووە، هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی کۆبوونەوەی تورکیا و سووریا لە کازان لە کۆتایی ئەم مانگەدا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ئەسەد ئەنجام نادرێت تا ئەو کاتەی تورکیا داواکارییەکانی سوریا بەدی نەهێنێت، لەوانە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا و وەستاندنی پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
جەعفەری ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا نابێت یەکلایەنە بن و بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامەکە، پێویستە نیازێکی باش لە هەردوولا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوید بە فەرمی بە ئەندامیەتیی ناتۆ وەرگیرا

سەڵاح

نەتانیاهۆ هەوڵی کۆتایی هێنان بە حەماس دەدات

یاسین

ئێران لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەردەوامە

یاسین