zagros news agency

زیاتر لە 20 هاووڵاتی عێراق بەهۆی حەسەن نەسروڵڵاوە لە سعوودیە دەستگیرکراون

دەسەڵاتدارانی سعوودیە 21 هاووڵاتی عێراقییان دەستبەسەرکرد، بەهۆی بڵاوکراوەیەکی پەیوەست بە حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی کۆچکردوو حزبوڵڵا، کە بە بۆردومانێکی ئیسرائیلی کوژرا.
حسێن حونین، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە ڕایگەیاند، “هاووڵاتی حسێن حەیدەر عەبدولسەدا ئەلجەمالی دانیشتووی شاری دیوانییە لەگەڵ 20 کەسی دیکە لە سعوودیە لە ڕۆژی شەممەوە 29یـی ئەیلوولەوە دەستبەسەر کراون، هۆکارەکەشی بلاوکردنەوەی پۆست بووە لە فەیسبووک کە پەیوەندی بە حەسەن نەسروڵڵاوە هەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندیمان بە باڵیۆزەکەمان و بەشێک لە لایەنە حکوومییەکانەوە کرد، بەڵام هیچ کاریگەرییەک و هیچ هەنگاوێک بۆ ئازادکردنیان نەبووە، ئەوە بۆ ئێمە دەمێنێتەوە کە ئەم بابەتە بخەینە بەردەم ڕای گشتی عێراق.
جەختیشی لەوە کردەوە،”ئەو پرسە پێویستی بە دەستێوەردانی سەرۆکی حکوومەت بە شێوەیەکی کەسی هەیە”، ڕوونی دەکاتەوە کە “سەرۆکی وڵاتە گەورەکان بەدواداچوون بۆ کیشەی هاووڵاتیانی خۆیان دەکەن.” تەنانەت ئەگەر تاوانباریش بن، بۆچی بترسن یان شەرم بکەن بەرگری لە هاووڵاتییەکی بێتاوان بکەن؟”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید بایکۆتی مەراسیمی باڵۆن دۆر دەکات

یاسین

حووسییەکان حكوتێكی نوێیان راگه‌یاند، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدا نانرێت

سەڵاح

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

سەڵاح