zagros news agency

کۆماری ئیسلامیی ئێران هوشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

ئێران هۆشداریی بە وڵاتانی کەنداو داوە، قبووڵی ناکات ئەم وڵاتانە ڕێگە بدەن ئاسمانی وڵاتەکانیان دژی ئێران بەکار بهێنرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زمان بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، هەر هەنگاوێکی وڵاتانی کەنداو دژی ئێران کاردانەوەی توندی ئەم وڵاتەی بەدوادا دێت.
ئەم بەرپرسە ئێرانییە بە ڕۆیتەرزی گوتووە، ئەگەر وڵاتانی کەنداو ڕێگە بدەن ئاسمانەکەیان، یان بنکە سەربازییەکانیان بۆ هێرش دژی ئێران بەکار بهێنرێت، تاران بە هەنگاوێک لەلایەن هەمووانەوە لێی دەڕوانێت و هەر بەوپێیەش وەڵام دەداتەوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زمان چەند سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاشکرای کرد، بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە ئێرانیان ئاگادار کردووەتەوە، لەدژی ئێران هاوکاریی ئیسرایل ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد

سەڵاح

دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵای جەهەپەی سەبارەت بە کۆنگرەکەی ڕەت کردەوە

یاسین

قه‌ته‌ر گەورەترین پڕۆژەی زیرەكی دەستكرد لە هەولێر دروست ده‌كات

سەڵاح