zagros news agency

ڕۆژنامەیەکی چاپی تاران: 30%ی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان

بەگوێرەی راپۆرتە نوێیەکان، دۆخی ئابووریی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت و ئێستاش هەڕەشەی جەنگ قورسایی لەسەر ژیانی خەڵک داناو.
ڕۆژنامەی “آرمان امروز”ی چاپی تاران نووسیویەتی: لە ئێستادا زیاتر لە 30٪ی هاووڵاتیان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و 20٪ دیکەش بۆ دابینکردنی ژەمێک خواردن رووبەڕووی کێشەی جددی دەبنەوە.
ئەم دۆخە وایکردووە کە تەنها چینە دەوڵەمەندەکان توانایان هەیە منداڵانیان بۆ قوتابخانەکان بنێرن. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لەم دوو ساڵەدا وازیان لە خوێندن هێناوە، بە گشتی لە زیادبووندایە و نەخوێندەواری دەبێتە هۆکاری مەترسییە کۆمەڵایەتییەکان و مەیلی ئالوودەبوون به ماددە هوشبەرەکان زیاتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیندزی گرام: ئەو هەموو كەشتییە جەنگییە نەهاتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەر ئەوەی كەشوهەواكەی خۆشە

سەڵاح

هێزه ئەمنییەکانی عێراق لەناو سووریا چەند داواکراوێکیان دەستگیر کرد

سەڵاح

ترەمپ دوای گفتوگۆکانی مالیزیا، متمانەی بە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین دەربڕی

یاسین