zagros news agency

١٥٣ فڕۆکەی چینی ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە

وەزارەتی بەرگریی تایوان بڵاویکردەوە؛ لەیەک رۆژدا ١٥٣ فڕۆکەی جەنگی چینی لەدەوروبەری تایوان بینراون و ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە.
وەزارەتی بەرگریی تایوان باسی لەوەشکردووە؛ چین دەستی بە مانۆڕی سەربازی کردووە لەنزیکی سنوورەکانیان، هەروەها بەزاندنی ئاسمانیان لەلایەن ١٥٢٣ فڕۆکەی چینیەوە تەنها لەماوەی یەک رۆژدا ژمارەیەکی پێوانەییە.
ئاماژەی بەوەشداوە؛ سەرباری ١٥٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٤ کەشتی دیکەی جەنگی چینی سنوورە ئاوییەکانیان تایوانیان بەزاندووە.
تایوان سەرکۆنەی ئەم رەفتارانەی چین دەکاتە و بە شەڕخواز وەسفیان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری جەنگی ئەمریکا: کوردستان هاوپەیمانمانن و لە پەنایاندا دەوەستین

یاسین

رووسیا: سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانمان لە سووریا بڕیارمان نەداوە

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٢٨ هەزار کەس لە سوەیدا ئاوارە بوون

یاسین