zagros news agency

ئیسرائیل: بنکە سەربازییەکانی ئێران دەکەینە ئامانج

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکا لە زمان چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای‌کرد، ئیسرائیل پێداچوونەوەی بە شێوازی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران کردووە و پێدەچێت لەبری بنکە ئەتۆمییەکان و کێڵگە نەوتییەکان، بنکەی سەربازی، کۆگەکانی درۆن و مووشەک، سەکۆی هەڵدانی مووشەک و درۆن و کارگەکانی ئەم وڵاتە بکاتە ئامانج.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ ئێران ڕاستەوخۆ دووجار بە درۆن و مووشەک هێرشی کردەسەر ئیسرائیل.
سوپای ئیسرائیلیش لەبەرانبەردا بڕیاریدا هێرش بکاتە سەر ئێران، بەشێک لە بەرپرس و میدیاکانی ئیسرائیل و رۆژئاواش ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە پلانیدایە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکاتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

سەڵاح

لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد کرا

سەڵاح

گواردیۆلا هۆشداری دەداتە تیپەکەی

یاسین