ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 42 هەزار و 700 کەس تێپەڕی و شەڕ بەردەوامە

تەندروستی غەززە بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە غەززە 115 هەزار کەس کوژراون.
بەمجۆرە ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـوە گەیشتە 42 هەزار و 718 کەس، 100 هەزار و 282 کەسی دیکەش بریندارن.
زیاتر لە ساڵێکە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نییە و تەنانەت شەڕە پەلی بۆ لبنان و بەرەڕووبوونەوەی ئئسرائیل و حزبوڵلا هاویشتووە و مشتومڕی توندی ئێران و ئیسرائیلیشی لێکەوتووەتەوە.
هەتا ئێستا ئیسرائیل چەندین سەرکردەی حەماس و حزبوڵڵای کوشتووە و چەند مانگ لەمەو بەر ئیسماعیل‌ هەنیەی سەرۆکی باڵی سیاسیی حەماسی لە بنکەیەکی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران کوشت و لەو کاتەوە ئێرانیش دوو جار بە کۆمەڵە مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل. دواجار ئیسرائیل بۆ وڵامدانەوەی ئەم دوو هێرشە هەڕەشەی توند لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەنجێک لەلایەن براکەی دەکوژرێت

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گشتاندنێک لەبارەى دامەزراندنى وانەبێژان دەردەکات

یاسین

ئێرانییەکان لە هەنگاوێکی حکوومەت توڕەن

سەڵاح