پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکایی لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئەمەریکایی و ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن تارانی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە سەر ئیسرائیل، ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ئیسرائیل ڕابگرێت و وەڵامی هێرشەکە نەداتەوە.
ئێران بەڵێنیداوە لە وەڵامی هێرشەکەی 26ـی ئۆکتۆبەری ئیسرائیل هێرشێکی توند بکاتەوە سەر ئەم وڵاتە، سوپاسالاری ئیسرائیلیش هۆشدارییداوە، ئەگەر ئێران هێرشیانبکاتەوەسەر، بەشێوەیەک و بەجۆرە چەکێک وەڵامدەدەنەوە هاوشێوەی نەبێت.