zagros news agency

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە هێرشێکی بۆسەر لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 9-3-2026، رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە هێرشێکدا بۆ سەر شارۆچکەی یوحمەر لە باشووری لوبنان، فسفۆری سپی بەکارهێناوە.

رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل لە 3ـی ئادار لەهێرشێکیدا بۆسەر شارۆچکەی یوحمەر به نایاسایی فسفۆری سپی به کارهێناوه.

تەقەمەنی فسفۆری سپی کە لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ ئۆکسجین دەسووتێت، بۆ دروستکردنی دوکەڵ و ڕووناککردنەوە لە سەنگەرەکان بەکاردەهێنرێت. بەڵام دەتوانرێت وەک چەکێک بەکاربهێنرێت کە توانای سووتان و لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسەدان و ئەندامەکانی جەستە و هەندێکجاریش مردنی هەبێت.

ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچ ڕوونیکردووەتەوە، ڕێکخراوەکە حەوت وێنەی پشتڕاستکردووەتەوە و شوێنی جیۆلۆجییان دیاریکردووە کە تیایدا تەقەمەنی فسفۆری سپی لە ئاسماندا بەسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبووندا دەتەقێتەوە.

ڕەمزی کایس، توێژەری لوبنانی لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا گوتی: بەکارهێنانی نایاسایی فسفۆری سپی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر ناوچە نیشتەجێبووەکاندا زۆر نیگەرانکەر و لێکەوتەی وێرانکەری بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی دەبێت.

کایس هۆشداری دا کە “فسفۆری سپی دەبێتە هۆی مردن یان برینی سەخت، هەندێک جاریش بەرکەوتووەکە تووشی ئازارێکی درێژ خایەن دەبێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەک زێڕ نزیک دەبێتەوە لە 3500 دۆلار

سەڵاح

یەدەگی دراوی قورسی عێراق کەم بووەتەوه

یاسین

یه‌مه‌ن… ئەمریکا و بەریتانیا فڕۆکەخانەی حودەیدەیان کردە ئامانج

سەڵاح