zagros news agency

نەتانیاهۆ توندوتیژیی دانیشتووانی شارۆچکە جوولەکە نیشنەکانی شەرمەزارکرد

 

لە گوندێکی کەناری ڕۆژاوا که چەندین هەفتەیە لە گەمارۆی نیشتەجێبووانی ئیسرائیلدایە، جارێکی دیکە توندوتیژی ڕووی دا. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێڕای ڕەخنەگرتن لەم توندوتیژییە، گوتی ئەم کارە زەرەر بە “پێگەی ئیسرائیل لە جیهاندا” دەگەیەنێت.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کردەوە توندوتیژەکانی دانیشتووانی شارۆچکە جوولەکەنیشنەکانی بەرانبەر فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژاوا بە توندی و بە شێوازێکی کەمهاوتا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند “کردەوە توندوتیژە تاوانکارییەکان” لەلایەن “دەستەیەکی ئاژاوەگێڕ” لە گوندەکانی قوسرە و جالود “بە توندی” شەرمەزار دەکات.

نەتانیاهۆ گوتی ئەنجامدەرانی ئەم توندوتیژییانە یاسا پێشێل دەکەن، ئاستەنگ لە بەردەم کاری سوپای ئیسرائیل دروست دەکەن و زەرەر بە ناوبانگی ئیسرائیل دەگەیەنن. ڕەخنەی ئاشکرای نەتانیاهۆ لە دانیشتووانی توندڕەوی ئەم شارۆچکانە بە دەگمەن ڕوو دەدات.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئاب دەیان دانیشتووی شارچەکەی جوولەکەنیشینی ئیسرائیلی لە قوسرە هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان. بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، شارۆچکەنشینەکان لە ماڵی خێزانێکی فەلەستینیدا سەنگەریان گرتبوو، لە کاتێکدا دانیشتووانەکەشی لە ماڵدا ئامادە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەلەستین (وەفا)، لە گوندی جالودیش شارۆچکەنشینان هێرشیان کردووەتە سەر خێزانێکی فەلەستینی و تیمێکی میدیایی بیانی. لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەندین جار لە قوسرە پێکدادان ڕووی داوە، ئەمەش پاش ئەوە هات شارۆچکە نشینان چەند ماڵێکی فەلەستینییان گەمارۆ دا و ڕێگەی دەستڕاگەیشتنیان بە پێداویستییە سەرەکییەکان داخست.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد بەشیر بە فەرمی ڕاسپاردنى بۆ سەرۆکایەتيی حکوومەتی سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کلیلی بەدەستهێنانی سوودە بەسەر ڕووسیادا

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

یاسین