zagros news agency

ئیسرائیل: ئێران بێگومان بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرش دەکات

کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل بڵاوی‌ کردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنی حکوومەتی ئەم وڵاتە، ئێران حەتمەن هێرشی تۆڵە دەکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام تا ئێستا ساغ نەبووەتەوە لەسەر ئەوەی کەی و بە چ شێوەیەک هێرشەکەی بکات.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل دەڵێت، سوپای ئیسرائیل پێی وایە هێرشەکەی ئێران تەنیا لە خاکی ئێرانەوە ناکرێت، بۆیە لە چەندین بەرەوە خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە ئامادە کردووە.
هاوکات ڕۆژنامەی جروزالم پۆست لە زاری چەند سەرچاوەیەکی خۆیەوە ئاماژەی بڵاوی‌کردووەتەوە، هەموو کۆمەڵەی هەواڵگریی ئیسرائیل هەوڵەکانی خۆیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگه‌ی جۆراجۆرەوە زانیاری لەسەر هێرشەکەی ئێران بەدەست بخەن.
ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: هەتا ئێستا ئێران بۆ هێرشەکەی خەریکی تاوتوێ کردنی چەندین بژارەیە، بەڵام بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل بەئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدوور نازانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەنج و لاوێن دهۆکێ پالپشتی و پشتەڤانیێ لیستا 275یا پارتی دکەن

سەڵاح

ئەحمەد شه‌رع: ده‌سته‌ى تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنيش چوار ساڵيان پێویسته‌

سەڵاح

حکومەتی تورکیا دۆخی ئاشتی تاوتوێ دەکات

یاسین