zagros news agency

میدیاكانى ئیسرائیل: له‌ هێرشێكدا باوكى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا كوژرا

 

دەستەى پەخشی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ى 11ى 2024، بڵاویکردەوە، لە هێرشێكی فڕۆکەکانى ئیسرائیلدا بۆ سەر سووریا، کوژرانی عەبدولکەریم نەسروڵای باوکی ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵای لێکەوتەوە، جگە لە کوشتنی برازاکەی، به‌ ناوى هادی نەسروڵا.

دەستەکە لە هه‌واڵێكیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە دوای سەردانێکی نوێنەری ڕێبەری ئێران بۆ شوێنێکی نهێنی کە لە لادێکانی حومسدا بووە، ئه‌نجام دراوه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه‌، لە هێرشه‌كه‌دا ماڵێک کراوەتە ئامانج کە عەبدولکەریم نەسروڵا و هاوەڵەکانی تێدابووە، لەنێویاندا هادی نەسروڵا.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر شاری سوور لە باشووری لوبنان پێنج کەس لە بنەماڵەی حەسەن نەسروڵا، کوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی چێڵسی کرد و هەموانی شوککرد

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین