zagros news agency

سەرۆکی جەهەپە: مافی سەلاحەدین دەمیرتاش دەخورێت

سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ڕایگەیاند، مافی سەلاحەددین دەمیرتاش دەخورێت، پێویستە لە ئەگەری دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ داوای هاوکاریی لەویش بکرێت.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلیی کۆماری (جەهەپە) لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی، مافی دەمیرتاش دەخورێت و پەراوێزیان خستووە تەنیا لەبەر ئەوەی دژی سیستەمی سەرۆکایەتیی ئێستای تورکیا بووە.
ئۆزەل گوتی: دەمیرتاش بەوە تۆمەتبار دەکرێت داوای لە خەڵک کردووە بێنە سەر شەقام و تۆمەتی کوژرانی خەڵکیان هاویشتووەتە ملی دەمیرتاش لەکاتێکدا داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن کە رێبەری پەکەکەیە و لە کوشتنی ٥٠ هەزار کەس تۆمەتبارە.
سەرۆکی جەهەپە هەروەها گوتی: ئەوەی هەیە هەوڵی هێشتنەوەی سیستەمی ئێستای تورکیایە و خستنی ئاژاوەیە ناو ئۆپۆزیسیۆن، ئەگەر حکوومەت دڵسۆزە، دەبێت داوای هاوکاریی لە دەمیرتاشیش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە تورکیا لە ماوەی 5 رۆژدا نزیکەی چوار هەزار و 500 تۆمەتباری ڕاکردوو دەستگیرکران

یاسین

لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

لالیگا.. بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین