zagros news agency

سەرۆکی فەرەنسا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دووپات کردەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک‌کۆماری فەرەنسا دەڵێت، لە کۆتاییدا دەوڵەتی دڕندەی سووریا کەوت و سەری رێز و نەوازش بۆ گەلی سووریا، بۆ ئازایەتی و خۆڕاگریان دادەنەوێنم. هیوادارم یەکگرتووبن و لە ئاشتی و ئازادیدا بژین.
ماکرۆن گوتی: فەرەنسا پابەندە بە ئاسایشی تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
لێدوانی سەرۆک‌کۆماری فەرەنسا لە کاتێکدایە، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم هێزەکانی دژبەری دەستەڵاتی بەشار ئەسەد کۆنتڕۆڵی شاری دیمەشقی پایتەخیتان گرتە دەست.
هاوکات لەگەڵ داگیرکرانی پایتەختی سووریا بە دەست هێزی ئۆپۆزسیون ڕاگەیەندرا بەشار ئەسد بۆ شوێنێکی نادیار ڕایکردووە و ئێستا بێ سەرو شوێنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارێراسی یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند

یاسین

OpenAi ژیری دەستکرد بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دابین دەکات

یاسین

نەرویج: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین

یاسین