پارەی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلار و دراوی وڵاتاندا ئەمڕۆ دووشەممە ٩ کانوونی دووهەم بۆ نزمترین ئاست دابەزی و بەها یەک دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی تاران گەیشتە ٧٢هەزار و٥٥٠تومەن.
هاوکات نرخی یەک یۆرۆ گەیشتە ٧٦هەزار و ٧٥٠ تومەن و یک پاوەنی بەریتانیاش به ٩٢هەزار و ٧٠٠ تومەن گۆڕداریەوە.
بۆ دیناری عراقیش نرخی هەزار دینار گەیشتە ٥٥هزار و ٢٠٠ تومەن.
لە مێژووی ئێراندا ئەمە یەکەمجارە بەهای دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بەرانبەر تومەندا بەمشیوەیە بەرز دەبێتەوە.
لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، دۆلاری ئەمریکا لە بەرانبەر تومەندا نزیکەی ٢هەزار تومەن گرانتر بووە.

هەواڵی داهاتوو