ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا چەک و کەرەستەی سوپای سووریا لە قامیشلۆ بۆردومان دەکات

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا چەک و کەرەستەی سەر بە سوپای سووریای لە سنوورى شاری قامیشلۆ له‌ ڕۆژئاواى كوردستان، بۆردومان کرد.

ئەو چەک و ته‌قه‌مه‌نییه‌ به‌ئامانجكراوانه‌، پێشتر لەلایەن سوپای سووریاوە پێش کشانەوەی لە باره‌گاى فەوجی 54 لە باشووری قامیشلۆ بەجێهێڵراون و دواتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

كه‌ناڵى (العربیه‌) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌د، ئەم هێرشە دوای وەستانی هێرشەکانی لایەنەکانی سەر بە تورکیا دێت بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکە دەست پێکرد و چەند شوێنێکی کۆبانی و ڕەقەیان کردە ئامانج“.

هەروەها درۆنێكی تورکیا گوندی دێکانی لەسەر ڕێگای نێوان شاری سه‌رین و کۆبانی کردە ئامانج و چەند کاتژمێرێک پێشتر گوندەکانی خەراب عیشک و زور مەغاریان کردە ئامانج. لە شاری ڕەقە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان خاڵێکی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کردە ئامانج، جگە لە کۆگایەکیش لە ناوجەرگەی شارەکە.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە خەڵک کرد هەموو جۆرە گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەکی گەورە هەڵبوەشێننەوە، هەروەها ئاستی وریایی بەرزبکەنەوە، بەهۆی “پێشهاتەکان و ئەو دۆخە تایبەتەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.

كه‌ناڵى (العربیه‌) له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی تورکیا لاوازکردنی هێزه‌چەکدارە کوردییەکانی سووریایە، کە لە سەردەمی شەڕی سووریادا ناوچەی ئۆتۆنۆمیان لەسەر سنووری تورکیا دامەزراند.

ئامانجێکی دیکەی تورکیا، گەڕانەوەی نزیکەی 3 ملیۆن پەنابەری سوورییە بۆ وڵاتەکەیان، دوای ئەوەی لە کاتی شەڕدا هەڵاتوون، کە بەشێکی زۆریان لە حەلەبەوە ڕۆشتبوونه‌ ئه‌و وڵاته‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌كردوه‌

سەڵاح

ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە پەیوەندی بە ئێرانەوە بگرێت

یاسین

بۆ کەمکردنەوەی کۆچ، ئەوروپا پاکێجێکی یارمەتی بەبڕی هەشت ملیار دۆلار بە میسر دەدات

سەڵاح