ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: داعش بە نیازە زیندانییەکانی ئازاد بکات

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق هۆشداری دەدات؛ داعش پلانی هێرشکردنەسەر زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئازادکردنی هەزاران تیرۆریستی هەیە.
“عەبدولکەریم عەبد فازڵ” سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ مدیایان باسی لەوەکردووە؛ داعش پلانی هەیە هێرش بکاتەسەر زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەزاران تیرۆریست ئازادبکات.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەشڵێت؛ هەڵهاتنی بەکۆمەڵی تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی حەسەکە، مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی عێراق و تەواوی ناوچەکە دروست دەکات.
ئاماژەی بەمەش کردووە؛ ئەو زیندانیانەی داعش هەوڵی ئازادکردنیان دەدات، لەزیندانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

ئەمریکا هوشداریی دایە ئێران

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

یاسین