zagros news agency

یەکێتیی ئەورووپا بیر لە لادانی سزا لە سەر ئەحمەد شرع دەدات

یەکیەتیی ئەورووپا بیر لە لادانی سزا لە سەر ئەحمەد شرع دەدات
ZNA- هەولێر
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەدەرهێنانی ئەحمەد شەرع لە لیستی تیرۆر رایدەگەیەنێت؛ بەوردی چاودێری هەنگاوەکانی دەکەین و دواتر بڕیار لەوەدەکەین لە لیستی تریرۆر دەریبهێنین یاخود نا.
کایا کاڵاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا باسی لەوەشکردووە؛ ئەمڕۆ شاندێکی باڵای دیپلۆماسیان سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە؛ رووسیا و ئێران لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاوازبوون، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی ناوچەکە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی ڕووداوەکانی حەلەب

یاسین

سامانی تایلۆر سویفت گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار

ART

ئاژانسێکی ئێرانی: پزیشکیان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بریندار بووە

یاسین