zagros news agency

بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ گۆڕینی نرخ بەربەستی یاسایی دروست دەکات

 

​بەپێی راپرسییەکی کۆمپانیای سایمۆن کوشەر (Simon-Kucher) کە لە ساڵی 2025 بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆمپانیاکان ژیریی دەستکرد بۆ پێشبینیکردنی خواست بەکاردەهێنن. هاوکات 28%ـی کۆمپانیاکانی دیکە، ژیریی دەستکرد بۆ باشترکردن و رێکخستنی نرخەکان لە کاتی راستەقینەدا (Real-time) بەکاردەهێنن.
​ئەم دۆخە بەو واتایە نییە کە بە ناچاری نرخێکی جیاواز بەسەر هەر بەکاربەرێکدا بسەپێندرێت. کۆمپانیا گەورەکانی وەک وۆڵمارت و تارگێت جەختیان لەوە کردووەتەوە کە زانیاریی تایبەتی بەکاربەران بۆ دیاریکردنی نرخی تاکەکەسی بەکارناهێنن.
​سەرەڕای ئەمەش، توانای بازرگانان بۆ گۆڕینی خێرای نرخەکان نیگەرانییەکی یاسایی و ئەخلاقیی دروست کردووە. ئەم دۆخە گومانی ئەوەی لای چاودێران دروست کردووە کە ئایا لە داهاتوودا «نرخی دینامیکی» دەگۆڕێت بۆ «نرخی تایبەتمەند»؛ واتە نرخێک کە پشت بە شوێنی جوگرافیی بەکاربەر، ئاستی داهات یان رەفتاری دیجیتاڵیی دەبەستێت.
​ئێستا چەند ویلایەتێکی ئەمریکا هەنگاویان بۆ سنووردارکردنی ئەم رەفتارانە ناوە، هەرچەندە رێسا و یاساکانی رێکخستن بە خێراییەکی زۆر کەمتر لە خودی تەکنەلۆژیاکە پەرە دەسێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی هەولێر پێویستی بەبردنەوەیە

یاسین

لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

سەڵاح

به‌وێنه‌ .. هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر

سەڵاح