فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، سەرباری ئەوەی داعش شکستی خواردووە، بەڵام لە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران، لەوانە عێراق، ئەفغانستان، سووریا و تەنانەت لە سنوورەکانی ئێرانیش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و ئەگەری هەیە دەست بە هێرشەکانی بکاتەوە.
محەمەدعەلی جەعفەری ئاماژەی بەوەش داوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە ئێران لە سووریا و عێراق ڕووبەڕووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووەوە و گەورەترین دەستکەوتی ئەو شەڕەش ڕەخساندنی دەرفەتی هەماهەنگی لە نێوان دەیان هەزار هێزی عێراقی، سووری، ئەفغانستانی، لوبنانی و ئێرانی بوو، ئەوەش توانایی و هێزێکی گەورەی بە بەرەی مقاومەی ئیسلامی لە ناوچەکەدا بەخشی.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو