zagros news agency

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی ڕەخنە لە سیاسیەتی ئەمەریکا دەگرێت لە بەرامبەر رووسیادا

ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی تاکەر کارلسۆن ڕەخنەی لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر رووسیا گرت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سزایانە پێچەوانەی چەمکی “سیستەمی جیهانی لەسەر بنەمای ڕێساکان”ن.
تاکەر کارلسۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کریس کۆمۆی گوتی: “ئەمە سیستەمێکی یاسایی نییە، ئەمە سنووردارترین سیاسەتە کە حکومەتی ئەمەریکا تا ئێستا پەیڕەوی لێکردبێت، بە بەکارهێنانی سیستەمی دۆلار و سزاکان”.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ناڕازیبوونی خۆی لە دوورخستنەوەی رووسیا لە سیستەمی سویفت و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی بازرگانانی رووسیا دەربڕی، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێوشوێنانەی واشنتن بەرامبەر رووسیا دەیگرێتەبەر، خەڵکی دیکە ناچار دەکات بیر لە پرسی هێشتنەوەی سەروەت و سامان لە ئەمەریکا و بەکارهێنانی دۆلار بکەنەوە.
جێگای سەرنجە رووسیا چەندین جار ڕایگەیاندووە، کە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو فشارانەی سزاکان بکات کە ڕۆژاوا چەند ساڵێکە بەسەر مۆسکۆدا سەپاندوویەتی و تا ئێستاش لە زیادبووندایە.
مۆسکۆ ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژئاوا ئازایەتی ئەوەی نییە دان بە شکستی سزاکانی سەر رووسیادا بنێت، زانراوە کە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا خۆیان جەخت لەوە دەکەنەوە کە سزاکانی سەر رووسیا بێ کاریگەرن.

س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار بازرگان و 14 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

سەڵاح

سیمیۆنی : پارە جیاوازی دروست دەکات

یاسین

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

سەڵاح