zagros news agency

کەناڵێکی ئیسرائیلی: واشنتن دڵنیایی داوەتە تەلئەڤیڤ کە ئاگربەستی لوبنان جیاوازە لە ململانێکان لەگەڵ ئێران

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا پەیامێکی روونی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و تێیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان بەردەوام دەبێت، بێ گوێدانە ئەوەی چ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و تاران دێتە پێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، واشنتن بە بەرپرسانی ئیسرائیلی راگەیاندووە کە “دۆسیەی لوبنان جیاکراوەیە” و پێویستە ئاگربەستەکە لە بەرەی باکوور وەک خۆی بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر گرژییەکان لەگەڵ ئێران بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو بنێن.

ئەم پەیامەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ناوچەکە لە چاوەڕوانی ئەگەری هەر پەرەسەندنێکی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و ئێراندایە. واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە رێگری لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ بکات و ئەو دەستکەوتە دیپلۆماسییەی لە لوبنان بەدەستهاتووە بیپارێزێت، تاوەکو نەبێتە قوربانی ململانێ ڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ.

تائێستا حکومەتی ئیسرائیل بە فەرمی هیچ کۆمێنتێکی لەسەر ئەم راپۆرتەی کەناڵە ناوخۆییەکەی وڵاتەکەی نەداوە، بەڵام چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا گوشارەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی هێوریی بەرەی لوبنان جێگیر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ئیدانەی دژایەتی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکات

سەڵاح

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌‌سنوور لە هیرشەکانی سەر بەنداوی تشرین نیگەرانە

سەڵاح

ئەمریکا… مووچەی هەشت مانگ دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی دەستلەكار دەكێشنەوە

یاسین