ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سیناتۆرێکی ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکات بەرەوڕووی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ببێتەوە

هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی ئاگربەستی شەش هەفتەیی لە غەزە، سیناتۆر لیندزی گراهام، نوێنەری کۆمارییەکانی ویلایەتی کارۆلینای باشوور، ترامپی هاندا بۆ کردەوەی سەربازی دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ، گراهام پێی وایە ئێران گەیشتووەتە قۆناغی دروست‌کردنی چەکی ئەتۆمی و چارەسەری دیپلۆماسی چیتر ناتوانێت ڕێگە لە پێشکەوتنی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە بگرێت.
گراهام ڕۆژی یەکشەممە ١٩ کانووونی دووهەم لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی سی.بی.ئێس ، ڕایگەیاند: ئەگەری سەرکەوتنی دیپلۆماسی لە سنووردارکردنی بەرنامەی ناوەکی ئێران تەنها یەک لە تریلیۆنە، لە کاتێکدا ئەگەری سەرکەوتنی کردەوەی سەربازیی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا دەگاتە ٩٠٪.
ئەم سیناتۆرە گوتی، بەنیازە داوا لە ترامپ بکات دۆخی ئێستا بۆ لەنێوبردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەکاربهێنێت، چونکە بە بڕوای ئەو، ئێران ئێستا لە دۆخێکی لاوازدایە.
گراهام کە پێشینەی پشتگیریکردن لە هەڵوێستی توندی دژی ئێران هەیە و بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی جیهانی دەیزانێت، جەختی لەسەر دۆخی لاوازی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە و بۆ لەنێوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی داوای کەڵکوەرگرتنی لەم دەرفەتە کرد.
لە کۆتاییدا، گراهام بە ستایشکردنی ترامپ، ڕۆڵی ئەوی لە پێشخستنی دانوستانەکانی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بە یەکلاکەرەوە دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌ر‌ال ڤاول ده‌كات

سەڵاح

گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری خەرج دەكرێ

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

گوران