ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی سووریا: کۆمەڵگەی کوردی لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە

 

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-1-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی نوێی سووریا لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ پەیامێکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و گوتی: “کورد لە سووریا جوانی و درەوشاوەیی بە گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ئازار و ستەم بووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.”

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

نزیکەی ٢٥ هەزار فەرمانبەر لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرت

یاسین