zagros news agency

دادگە‌ی ئەورووپا: ٢١ یەک هەزار دۆسیەی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤی هەیە

لە دادگەی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ، ٦٠ هەزار دۆسیە هەن و لەوانەش ٢١ هەزار دۆسیە بەهۆی پێشێلکردن و بڕیارە نادادپەروەرانەی دادگەکانی تورکیاوەن.
دادگەی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی ڕاگەیاند. بەپێی زانیارییەکانی دادگەکە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٦٨ هەزار و ٤٥٠ دۆسیە لە دادگەکەدا هەبوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەم ژمارەیە کەم بووەتەوە بۆ ٦٠ هەزار و ٣٥٠ دۆسیە.
لە ٦٠ هەزار دۆسیەی دادگەکە، ٢١ هەزار و ٦٠٠ دۆسیە لە تورکیاوەن و تورکیا بەم ڕێژەیە لە پلەی یەکەمە. لە ڕووسیا ٨ هەزار و ١٥٠ دۆسیە هەیە و لە ئوکراینا ٧ هەزار و ٧٠٠ دۆسیە.
دادگەی مافی مرۆڤ پێشتریش بڕیاری ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فێگەن یۆکشەکداغی دابوو، بەڵام حکومەتی تورکیا گوێیان نەدا بە بڕیارەکانی ئەم دادگەیە

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google هاوبەشی لەگەل دوو کۆمپانیای گەورە دەکات

یاسین

ئۆپۆ کامێرەی سێلفی چوارگۆشە جێگیر دەکات لەسەر مۆبایلی نوێ

یاسین

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان

سەڵاح