zagros news agency

ترەمپ کۆچبەرانی نایاسایی دەنێرێتە گوانتانامۆ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریداوە ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی هاتوونەتە وڵاتەکەی و بەڵگەنامەیان نییە و ئەوانەی تاوانیان کردووە بۆ گوانتانەمۆ بگوازرێنەوە.
فەرماندەیی گواستنەوە لە وەزارەتی بەرگریێ ئەمەریکا بڵاویکردەوە، یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی کۆچبەرەکان بۆ گوانتانەمۆ دەستیپێکردووە و لەڕێگەی فڕۆکەیەکی سەربازییەوە 10 کۆچبەر کە پێشینەی تاوانیان هەبووە، گواستراونەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە 30 هەزار کۆچبەری نایاسایی بۆ دامەزراوەی گوانتانەمۆ کە دەکەوێتە کوبا بگوازرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا؛ ئاستەنگییەکانی ناساندنەوەی قوربانیان

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین

گەڕانەوەی خێزانە ئوسترالییەکانی داعش بۆ کەمپی ڕۆژ

سەڵاح