zagros news agency

تورکیا لە شرناخ قەدەغه‌ی هاتوچۆی ڕاگەیاند

لە ژمارەیەک ناوچەی شاخاویی شرناخ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغە ڕاگەیەندرا و داوا لە هاوڵاتیان کراو نەچنە ئەم ناوچانە.
پارێزگاری شرناخ لە باکووری کردستان ڕایگەیاند، بە هۆی جێبەجێکردنی ئاسایش، بەرگرتن لە تاوان و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان، لە ناوچەی “بەستا”، “چیای گابار”، “چیای جوودی”، “کێلا مەمێ”، چیاکانی “کاتۆ” و ناوچەی “ماسیرۆ” قەدەغە ڕاگەیەندراوە.
پارێزگاریی شرناخ ڕایگەیاند، قەدەغەکە لە ١١ی مانگ دەست پێدەکات و تا ٢٥ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. داوا لە هاوڵاتیان کرا، بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خۆیان نەچنە ئەم ناوچانە.
بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، لەو ناوچانە جموجۆڵی سەربازی و هەڵمەت دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا سزای بەسەر فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سه‌پاند

سەڵاح

ئێران لە دژی کارکردنی بێ مۆڵەتی ستارلینک سکاڵای تۆمار کرد

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كرد

سەڵاح