عێراق دەستبەرداری 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی نەوتی سه‌ر مۆزەمبیق ده‌بێت كه ماوەی دەیان ساڵە ئه‌و قه‌رزه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌ك وەزارەتی دارایی ئه‌و وڵاته‌ى ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، ڕایگەیاند.
مۆزەمبیق بە کۆی گشتی 320.2 ملیۆن دۆلار قەرزاری عێراق بووە و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بریتییه له 64 ملیۆن دۆلارە كه لە ماوەی 15 ساڵدا به‌شێوه‌ى قیست ده‌درێته‌وه و له ساڵی 2029 ده‌ستى پێده‌كرێت.
ئەو قەرزە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی دابینکردنی نەوت لە ساڵانی 1979 و 1980، وەزارەتی دارایی‌ش ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی قەرزەکان دوای دانوستانەکانی ئەم مانگە لە ئەبوزەبی بووە.
مۆزەمبیق یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به غازى سروشتى، به‌ڵام به‌ده‌ست بارودۆخى نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتیه‌وه بەردەوام ده‌ناڵێنێت و ئه‌وه‌ش کاریگەری لەسەر داهاتی ده‌وڵه‌ته‌كه هەبووە.