قۆناغی دووه‌می پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس، سه‌دان هه‌زار نه‌مام هێنراونه‌ته هه‌ولێره‌وه بۆ ئاماده‌كاری پشتێنه‌ی سه‌وزایی.
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێتە قۆناخی دووەمەوە و تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 800 هەزار نەمامی دیکە لە دەوروبەری شارەکەدا دەچێندرێن.
ئامادەکارییەکانی چاندنی درەخت لە بەشی یەکەمی ناوچەی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر کۆتای‌یان پێهاتووە. بڕیار وایە لە وەرزی چاندنی پاییزدا، 400 هەزار درەختی نوێ لەم بەشە ئامادەکراوەدا بنێژرێن.
به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس تا کۆتایی مانگی 12ـی ئەمساڵ، ژمارەی دارە نوێیەکان لەم ناوچەیەدا دەگاتە نزیکەی 800 هەزار نەمام، زۆربەی دارەکانیش زەیتوون دەبن.لە قۆناخی یەکەمدا لەسەر رووبەری نزیکەی 2500 دۆنم زەوی، نزیکەی 700 هەزار دار چێندراون. ئەو دارانە ئێستا گەشەیان کردووە، پێگەیشتوون و بەری زەیتوونیان گرتووە.

