zagros news agency

هەوڵی نێودوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشی سووریا هەیە

هەماهەنگکاری هەرێمیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئادەم عەبدولمەولا و هەماهەنگکاری کاروباری مرۆیی هەرێمی بۆ قەیرانی سووریا، رامناتان بالاکریشنان، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای سووریا ڕایانگەیاند لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرت و زانیارییانەی دەست‌ کەوتوون، چەکی قورس لە شەڕەکاندا بەکار هێنراوە و لەگەڵ دەستپێکی شەڕەکاندا لە پارێزگاکانی لازقیە، تەرتووس، حمص و حەما، هاووڵاتیانی سڤیل بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئاماژەی ئەم دوو لایەنە، جگە لە قوربانییەکان، زیانی ماددییش گەیشتووەتە ماڵەکانی هاووڵاتیانی سڤیل و بە هەزاران کەس ئاوارە بوونە.
هەروەها ژمارەیەک لە برینداران بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای حمص گوازراونەتەوە. بە گوتەی ئەوان، شەڕەکە کاریگەریی لەسەر پڕۆسە مرۆییەکانیش داناوە و لەبەر ئەمە بانگەوازیان ئاراستەی هەموو لایەنەکان کردووە شەڕ ڕابگرن و هاووڵاتیان و ژێرخانی سڤیلی ناوچەکەش بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کرماشان دەبێتە پایتەختی فەرهەنگیی شارەکانی ئاسیا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزی

سەڵاح

دەستگیر کردنی پێنج تۆمەتبار کە(سێ) تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە

یاسین