zagros news agency

ئەمریکا و ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی سووریا دەکەن

واشنتن و مۆسکۆ داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و داخراو سەبارەت بە دۆخی سووریا و گرژییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە دۆخی سووریا بەردەوام لە ئاڵۆزیدایە و پێویستی بە هەوڵی بە کۆمەڵ هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمریکا و ڕووسیا دەیانەوێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرنج بخاتە سەر گرژییەکانی ڕۆژئاوای سووریا، ئەندامانی ئەنجومەنەکە دۆخەکە تاوتوێ بکەن و هەروەها ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەری کێشەکان بگرنەبەر. تا ئێستا ڕوون نییە کۆبوونەوەکە کەی بەڕێوەدەچێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا ئەنجام بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و هەستیاری دۆخەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو ناو و ناونیشانی تاوانبارانی سوتاندنی بازاڕی لەنگە و قەیسەری هەولێر ئاشكرا دەكات

سەڵاح

بەریتانیا سزای بەسەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێراندا سەپاند

یاسین

دەستگیرکردنی پێنج ئێرانی لە سنووری ئەمریکا و کەنەدا

یاسین