zagros news agency

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەسەڵاتی دیمەشق بە “تیرۆریست” ناو دەبات

شارێن هاسکێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دەسەڵاتی دیمەشقی بە “تیرۆریست” ناوبرد و گوتی خەریکی پاکتاوی نەژادین. ناوبراو داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد چیتر بەرامبەر بە کۆمەڵکوژکردنی عەلەوی و دروزەکانی سووریا لە لایەن دەسەڵاتی دیمەشقەوە بێدەنگ نەبن.
هاسکێل ئاماژەی بەوە کرد بزووتنەوەی حەماس و جیهادییەکانی نێو سووریا خەریکە دەبن بە هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل و گوتی ئەوانیش ڕێگە بەمە نادەن.
” هاسکێل گوتی: “پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی ئەم ڕژێمە جیهادییەی دیمەشق بێتە دەنگ، هەروەک چۆن ئیسرائیل ئەمەی لە کانوونی یەکەمی پاردا کرد”
ناوبراو زیاتر ڕایگەیاند: “ئیسرائیل پابەندە بە ڕێگریکردن لەوەی ئەم هەفتەیە لە سووریا ڕوویدا لە سنوورەکانمان ڕوو بدات. کاتێک دەڵێین نیگەرانی ئاسایشی سنوورەکانمانین، مەبەستمان ئەو جیهادییانەیە خەریکی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادییە دژی دروز و جوولەکەکانی سەر سنوورەکانمان”.
هاسکێل جەختی کردەوە هیچ کات ڕێگە نادەن مەترسیی جیهادییەکان لەسەر سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا دروستبێت و گوتی: “هەزاران ئەندامی حەماس و جیهادییە ئیسلامییەکان لە سووریان و دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل. پێویستە ئەوروپا بە ڕوونی دەنگ هەڵبڕێت لە بارەی کۆمەڵکوژکردنی عەلەوییەکان لە سووریا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا کشانەوەی لە ٦٦ دەستەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

سەڵاح

پوختەی لێدوانی هانزی فلیک لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆی

یاسین

هێزه‌كانی رووسی له‌ پیشڕه‌وی به‌رده‌وامن و سێیه‌مین شاریان كۆنترۆل كرد

سەڵاح