zagros news agency

ئەمریكا چەندین هێرشی دیكەی كردەوە سەر حووسییەكان

 

ئەمشەو  9ی نیسانی 2025، هێزی ئاسمانیی ئەمریكا چەندین ناوچەی حووسییەكانی لە زەمار و عومران و حەدیدە و ئیب لە یەمەن بۆردوومان كرد.

بەپێی سەرچاوەكان، سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ 3 هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر كۆگەكانی چەكی حووسییەكان لە زەمار، هەروەها لە عومران تۆڕی پەیوەندیی حووسییەكان كراوەتە ئامانج، ئەمە جگە لە پێكانی پێگەكانیان لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی حەدیدە.

حووسییەكان ڕایانگەیاندووە، لەو هێرشانەدا 4 كەس كوژراون و 13 كەسی دیكەشیان بریندار بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چای له هاوکاریی ئێرانه

سەڵاح

گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئەمنیەتی نێوان سووریا و ئیسرائیل بەردەوامە

یاسین

کچێکی ئەمریکایی بە تەنیا و بە سەوڵلێدان زەریای ئەتڵەسی بڕی

سەڵاح