ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەر بە پەکەکە ڕایگەیاند هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانەوە بەردەوامن و لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا، دوو ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ناوەندەی سەر بە پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای پابەندبوونی تەواوی هێزەکانیان بە ئاگربەستەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ڕێگەی زەمین و ئاسمانەوە ژمارەیەکی بەرچاو هێرشی ئەنجام داوە.
هەپەگە ڕوونیشی کردەوە کە لە ئەنجامی یەکێک لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ناوچەی گارێ، دوو گەریلایان گیانیان لەدەستداوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا، هەپەگە هەروەها گوتوویەتی هێزەکانیان توانیویانە بەهۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە زیان بە زرێپۆشێکی سوپای تورکیا بگەیەنن و ڕێگریان لەوە کردووە هێزەکانی سوپای تورکیا لە “تونێلەکانی شەڕ” نزیک ببنەوە.
هەواڵی داهاتوو

