zagros news agency

چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی كوردستان نامه‌یه‌كی هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئه‌مه‌ریكا

 

له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ربردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) كه‌ باڵی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و پله‌داری كوردی سوپای سوریا كه‌ جیابووبوونه‌وه‌ له‌سوپا ویستیان بێنه‌ باشووری كوردستان، ده‌ستگیریان كردوون و تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بنه‌ماڵەی كۆمه‌ڵیك له‌ كادیرو ئه‌فسه‌ری كورد، له‌رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ ساڵانی 2011 و 2012 له‌ناو سوپای سوریا ڕایانكرد و ویستیان بێنه‌ باشووری كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات(په‌یه‌ده‌)ده‌ستگیركران و تائیستاش چاره‌نووسیان نادیاره‌، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌ست ئاژانسی زاگرۆس كه‌وتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه‌ نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ كه‌ داوای دیاركردنی چاره‌نووسی ئه‌و گیراوانه‌ ده‌كه‌ن.

له‌نامه‌كه‌دا په‌یه‌ده‌ به‌به‌رپرسیاری ده‌زانن به‌رانبه‌ر ژیان كردن یان نه‌مانیان، و هه‌رچی زووه‌ داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات

سەڵاح

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

یاسین

سۆران… لە بنکەکانی پۆلیسی ئیدارەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بووە گۆرانکاری بەسەردا هات

دڵشاد