zagros news agency

کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانبارینی بەلێزمە لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و تورکیا دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ڕایگەیاند پێشبینیی بارینی بەلێزمە و هەڵکردنی بای بەهێز لە ناوچەکانی دەریای ڕەش، نێوەڕاستی ئەنادۆڵ و بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیی تورکیا، بەتایبەتی هۆشداریی توند دراوەتە پارێزگاکانی ئەرزڕووم، وان و ئەرزینجان سەبارەت بە ئەگەری بارانی بەخوڕ.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە کراوە ئاگاداری خۆیان بن و وریای مەترسییەکانی هەستانی لافاو و هەورەبرووسکە بن لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینەوە چاوەڕوان دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مساڵ داچاندنی گەنمەشامی قەدەغە کرا

سەڵاح

توركیا… ٦٥٦ کۆچبەری نایاسایی و زیاتر له‌ 50 قاچاخچی ده‌ستگیر كران

سەڵاح

ئێران وەڵامی ناتۆی دایەوە

سەڵاح