zagros news agency

ئەمریکا سزای نوێ دەخاتە سەر سەرمایەدارێکی ئێرانی و کۆمپانیاکانی گازی شل

لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامن و ئێران جەخت لەسەر لابردنی سزاکان وەک تەوەرێکی سەرەکی دەکات، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر سەرمایەدارێکی ئێرانی بە ناوی سەید ئەسەدوڵڵا ئیمام جومعە و تۆڕی کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندووە کە لە بواری بازرگانیی گازی شل (ئێڵ‌پی‌جی) چالاکن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەسەدوڵڵا ئیمام جومعە و کۆمپانیاکانی بە شێوەیەکی سەرەکی سزاکانی ئەمریکایان پێشێل کردووە، لەوانە بارکردنی هەزاران بارە گازی شل، تەنانەت لە خاکی ئەمریکاوە. سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، دەڵێت داهاتی ئەم بازرگانییە بۆ سەرمایەگوزاری لە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران، هەروەها پشتگیری لە گرووپە بەوەکالەتەکانی وەک حزبوڵڵای لوبنان، حووسییەکانی یەمەن، و حەماس خەرج کراوە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدا دایە، ئێران بۆ پێشخستنی گفتوگۆکان داوای لادانی سزاکان دەکات، بەڵام واشنتن بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکە، جەخت لەسەر بەردەوامیی فشارەکان دەکات. ئەم سزایانە دەتوانن کەرگەیەکی نوێ لە گرژییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروست بکەن، لە کاتێکدا ناوچەکە پێشتر لەژێر کاریگەریی شەڕی غەززە و پەرچەکردارییەکانی گرووپە بەوەکالەتەکانەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە دروستكردنی بەشێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەكرێت

سەڵاح

ماڵێکی هونەری بۆ هونەرمەند دارا محەمەد عەلی کرایەوە

ART

نرخی نەوت بە زیاتر لە 68 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەڵاح