zagros news agency

ئێران: زیاتر لە ١٠ هەزار کۆنتێنەر لە بەندەری ڕەجایی سووتاون

محەمەدڕەزا ڕەزایی کوچی، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی ئێران، سەبارەت بە ژمارەی ئەو کۆنتێنەرانەی ئاگریان گرتووە، گوتی مەزەندە دەکرێت زیاتر لە ١٠ هەزار کۆنتێنەر لە بەندەری ڕەجایی هورمزگان سووتابن.
ڕەزایی کوچی، بە ئاژانسی هەواڵی “ئیلنا”ی گوت: «ڕێنماییان لە دانانی کۆنتێنەرەکاندا جێبەجێ نەکراون، مەودای نێوان کۆنتێنەرە هەڵچنراوەکان لەگەڵ ستاندارداندا یەک ناگرێتەوە و کۆنتێنەرەکان بەپێی جۆری بارەکانیان جیا نەکراونەتەوە.»
هەروەها گوتی: «پێشبینیمان دەکرد هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە تا ٢ کاتژمێری دیکە کۆتایی پێ بێت، بەڵام کۆنتێنەران بەهۆی پلەی گەرمیی بەرزەوە ئاگریان گرت و کۆنتێنەرەکانی دیکەشیان گڕ تێبەردا و ئێستا بەشێکی نوێی بەندەرەکە ئاگری گرتووە.»
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنانی ئێران، لە تەقینەوەکەی دوێنێدا، لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠٠٠ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسداران بە ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز»ی گوتووە، تەقینەوەکەی دوێنێی بەندەری ڕەجایی بەهۆی کەمتەرخەمی بووە لە گواستنەوە و هەڵگرتنی پێکهاتەی کیمیایی «پێرکلۆرایدی سۆدیۆم». ئەم ماددەیە لە دروستکردنی سووتەمەنیی ڕەقی مووشەکە بالیستییەکانی سوپای پاسداراندا بەکاردەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار بازاڕی زێڕی ئێرانی ناڕێک کردووە

یاسین

ئيسرائیل بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵلای کوشت

سەڵاح

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین