zagros news agency

سوپای ئوردن هەوڵێکی گەورەی بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

سوپای ئوردن ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی سەربازیی باکوور، لەسەر سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا، توانیویانە هەوڵێکی گەورەی بە قاچاخبردنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر پووچەڵ بکەنەوە.
میدیاکانی ئوردن لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی بەرپرس لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردنەوە بڵاویان کردەوە، “هێزەکانی پاسەوانیی سنوور، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییە سەربازییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، چاودێریی جموجۆڵی گروپێک قاچاخچییان کردووە و هەوڵیان داوە لە خاکی سووریاوە بە شێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە نێو خاکی ئوردن.”
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی ئوردن دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست و ڕێنماییەکانی پێکدادانیان جێبەجێ کردووە، ئەمەش وایکردووە قاچاخچییەکان ناچار بن پاشەکشە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ نێو قووڵایی خاکی سووریا.
دوای کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە و ئەنجامدانی هەڵمەتی کێوماڵکردن و پشکنین لەو ناوچەیەی ڕووبەڕووبوونەوەکەی تێدا ڕوویداوە، هێزە ئوردنییەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرتووە قاچاخچییەکان لەدوای خۆیان بەجێیان هێشتبوو.
سنووری نێوان ئوردن و سووریا درێژییەکەی نزیکەی ٣٧٥ کیلۆمەترە و بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی ئەمنی لە سووریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بووەتە ناوچەیەکی چالاکی قاچاخچییەتی، بەتایبەت ماددەی هۆشبەر (وەک حەبی کپتاگۆن) و چەک. سوپای ئوردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەوڵانە بەردەوام لە ئامادەباشیدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمارکردنی ناوی حیزب و هاوپەیمانیەتییەکان درێژکرایەوە

سەڵاح

هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان گەیشت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

سەڵاح

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشی کردە سەر دۆڵی ئوردن

سەڵاح