گوتەبێژی ئارتێشی ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بۆ رێگریکردن لە هێرشی هێزە دوژمنکارەکان و پاراستنی کۆمەڵگەی دروزییەکان لە ناوچەکە لە باشووری سووریا جێگیرن. لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ١٠ کەسی دروزی بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە ئیسرائیل.
ئەدرعی گوتی، هێزەکانیان بە تەواوی لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە و بۆ بەرگریکردن لە گوندە دروزییەکان ئامادەن. هەروەها ئەمشەو هەواڵی زیاتر لەسەر تێکهەڵچوون و هەوڵەکانی پاراستنەوەی دروزییەکان لە دیمەشق و دەوروبەری بڵاو کراوەتەوە و ئەم تێکهەڵچوونانە لەگەڵ هێزەکانی سووریا بەردەوامن.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

