zagros news agency

١٠کەس لە پاکستان لە هیڕشی هیندستاندا کوژران

گرووپی ئیسلامیی پاکستانی “جەیشی محەمەد” ڕایگەیاند لە هێرشێکی هیندستاندا، ١٠ کەس لە ئەندامانی خێزانی مەسعود ئەزهەر، سەرکردەی ئەم گرووپە چەکدارە، کوژراون.
تا ئێستا بەرپرسانی هیندی و پاکستانی هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم هەواڵە نەداوە.
گرووپی جەیشی محەمەد لە ڕێگەی خەباتی چەکدارییەوە داوای جیاکردنەوەی کەشمیر لە هیندستان و لکاندنی بە پاکستانەوە دەکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، بەریتانیا، هیندستان و چەند وڵاتێکی دیکە، جەیشی محەمەدیان خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
ناوی مەسعود ئەزهەر، سەرکردە و دامەزرێنەری ئەم گرووپە، دوای فشارە نێودەوڵەتییەکان، لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خرایە لیستی سزاکانی پەیوەست بە تیرۆری جیهانییەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، هیندستان هێرشی کردە سەر خاکی پاکستان و ناوچەی کەشمیری ژێر کۆنترۆڵی ئەم وڵاتە. لە بەرانبەردا، پاکستان ڕایگەیاند پێنج فڕۆکەی جەنگیی هیندستانی خستووەتە خوارەوە.
ئەم پێکدادانانە بە خراپترین جەنگی نێوان ئەم دوو وڵاتە خاوەن چەکی ئەتۆمییە لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی ڕابردوودا وەسف دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بەنیازی گواستنەوەی ڕاشفۆردە

یاسین

سەرۆک بارزانی بۆ شێخ عومەر عەلی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەڵاح

ڕێکانی: نەبوونی نەخشەی نوێ کێشەی گەورەی بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان دروست کردووە

سەڵاح