zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ئامانجی سورەیا ئۆندەر ئاشتی بوو

نەعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە وتارێکدا ستایشی سڕی سورەیا ئۆندەری کرد و ڕایگەیاند، ئامانجەکانی ئەو بۆ ئاشتی وەک وەسیەتێکە و بۆ جێبەجێکردنی هەموو هەوڵێک دەدەن.
کورتوڵموش گوتی: “سڕی سورەیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا، دڵسۆزی هەر بستێکی خاکی وڵات بوو. نیشتمانپەروەر بوو، هەمیشە لایەنگری ئاشتی، برایەتی و دۆستایەتی بوو.”
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەکتەری سەرەکیی پێڤاژۆی ئاشتی بوو. دەیخواست لە چیا و دەشتی وڵات چەکەکان بێدەنگ بن، دەنگی سرودی ئاشتی بەرز ببێتەوە. دەیویست چی‌دیکە منداڵانی وڵات بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە زیانیان پێنەگات.”
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەروەها گوتی: “ئەم ئامانجەی ئەو بۆ ئێمە وەسیەتە. پێویستە هەموومان جێبەجێی بکەین. شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژەڤی تورکیا دەردەهێنین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن قۆناغەکانی دابەشکردنی کورسییەکان و یەکلاکردنەوەی تانەکان روون دەکاتەوە

سەڵاح

40 کۆچبەر لە لیبیاوە بۆ هەولێر دەگەڕێندرێنەوه

یاسین

لە لافاوەکەی ئاسیا زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون

سەڵاح