zagros news agency

فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کلیلی بەدەستهێنانی سوودە بەسەر ڕووسیادا

ئۆلیکساندر سیرسکی، فەرماندەی گشتی ئۆکرانیا درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، پەرەپێدانی سیستەمی بێ سەرنشین، یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کلیلی پێدانی سوودە لە کێڤ بە بەراورد بە هێزێکی ڕووسیا کە لە ڕووی ژمارەوە زیاترە.

سیرسکی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ جێگرەکەی، ڤادیم سوخارێڤسکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام وتی: پەرەپێدانی بەکارهێنانی سیستەمی بێ سەرنشین، لە پێشینەی کارەکانی منە، ئێمە بەدوای چارەسەری ناهاوسەنگدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی سوودێکی بە کواڵیتی بەدەستبهێنین بەسەر بەرامبەرێکی ژمارەیی باڵاتر.

 

زیادبوونی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هەردوولاوە بووەتە هۆی گواستنەوەی ململانێکان لە بەرەکانی شەڕ بۆ لێدان لە ژێرخانی سەربازی و وزە و گواستنەوەی یەکتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ستراتیژێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت پەسەند دەکات

یاسین

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا

سەڵاح

ئۆکراینا بە ٦٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر مۆسکۆ و ناوچەکانی دەوروبەری

یاسین